فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتێک بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان ئەنجام دەدات

فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرباری قەدەغەی گەشتی ئاسمانی کە فڕۆکەوانی مەدەنی بڕیاری دەرکردوە بۆ سەرتاسەری عێراق، بەڵام بڕیار دەدات گەشتی ناچاری بۆ ئەو هاوڵاتیانە ئەنجام بدات کە لەدەرەوە وڵات گیریان خواردووە.

 
دەقی راگەیەندراوەکە:


دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە).


ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری نی یە.


ھیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک دەخوازین


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

 


PM:04:08:02/07/2020