هۆکاری سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکریت

ئەو وەفدەی ئەمڕۆی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد بەمەبەستی كاراكردنەوەی لیژنەی‌ كاری هاوبەش و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەجێناكۆكەكان، ئەو سەردانەی کردووە. 


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكداكە وێنەیەكی کە دانەیەکی دەست " سپی " کەتووە، تیایدا هاتووە" سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی تەموز شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عیراقی سەردانی بەغدایان كرد، شاندەكە پێكهاتبوون لە هەریەك لە فەریق جەمال محەمەد ئێمنكی، سەرۆكی ئەركان و، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت".


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ باس لەوەشکراوە ، دوای گەیشتنیان بۆ‌ بەغدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عیراق بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كۆبوونەوە و گفتوگۆ كرا لەبارەی كاراكردنەوەی لیژنەی‌ كاری هاوبەش و ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش كە پێشتر لە نێوان هەردوولادا هەبوون.


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وشی خستۆته‌ ڕوو، كە هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان كرا بەتایبەت، كە ئێستا مەترسیەكانی تیرۆریستانی داعش زیایكردووە و هەڕەشەی بەردەوامن لەسەر ئاسایشی ناوچەكانی ماددەی 140.( وەک راگەیاندنەکەی وەزارەت ئاماژەی بۆ دەکات).


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی دیدارو كۆبوونەوەكان و وابڕیاریشە لە كۆتایی ئەم مانگە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات".
 


PM:07:06:02/07/2020