مه‌سروور بارزانی‌: جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراقه‌

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌ندازیار ئه‌ركان شه‌هاب ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌یبانی وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و عەلی خوەیلدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. 

 

وتیشی" ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێت باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردولادا هەبێت، چونکە بەهێزبونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەمو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کردەوە لە سەر بنەمای دەستور، چونکە جێبەجێکردنی دەستور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە.



PM:08:21:02/07/2020