سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوای ئەوەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە داوای كرد چ پرسیارێكیان هەیە ئاڕاستەی بكەن بە پێی توانا وەڵامیان دەدەنەوە، لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر پرسیاریان ئاڕاستە كردووە و وەڵامیان دەداتەوە.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک" رایگه‌یاند" به سووپاسه‌وه زیاتر له 45 هه‌زار پرسیار هاتووه، زۆر له‌و پرسیارانه وه‌ك یه‌كن، بگره له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت زۆر پرسیار كراوه. ئێمه بابه‌ته‌كانمان پۆلێن كردووه و كردوومانه‌ته چه‌ند ته‌وه‌رێك. هه‌وڵده‌م وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه ئه‌مڕۆ و دواتریش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تر بده‌مه‌وه".
به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت تایبه‌ت كراوه بۆ پرسی چاكسازی و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه، كه كه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆچی تا ئێستا نه‌كراوه؟