تەندروستی سلێمانی: لە سێ رۆژدا ٦٠ كەس پلازمای خوێنیان بەخشیوە


تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا ٦٠چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیوەو سوپاسیان دەكات".

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا ٦٠ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە، كە ئەوەش نیشانەی دڵسۆزی ئەو كەسانەیە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 

لەماوەی رابردوودا چەند جارێك تەندروستی سلێمانی داوای بەپەلی بڵاودەكردەوە بۆ ئەوانەی توشبووی كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە تا پلازما ببەخشن بۆ چارەسەركردنی ئەوانەی توشی كرۆنا بوون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بوو.

PM:09:26:02/07/2020