لە تورکیا زیاتر لە هەزار توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تورکیا زیاتر لە هەزار کەس توشوی کۆرۆنا بون و ١٧ توشبوش گیانیان لەدەستدا.
 
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا هەزارو ٥٣٤ كەس لە تورکیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٢٠٢ هەزار و ٢٨٤ كەس بەرزبوەوە، هاوکات ١٧ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، هەزار و ٥٣٤ کەسی دیکەش چاکبونەتەوە". 

 

وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتوەتە پێنج هەزارو ١٦٧ كەس و ١٧٦ هەزار و ٩٦٥ توشبوش چاكبونەتەوە". 



PM:11:31:02/07/2020