ڤیدیۆی تەقاندنەوەی تانکێکی تورکیا لەلایەن گەرێلاوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویان کردەوە لە سەربازگەیەکدا، بە موشەک تانک دەتەقێننەوە. 

هێزەکانی پاراستنی گەل کە باڵی سەربازی پەکەکەیە لەسەر ئەو ڤیدیۆیە رایدەگەیەنن" هێزەکانمان ٢ی مانگی ڕابردوو لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا، لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار، لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ تانکێکی سوپایان لە ناو قەرەقۆڵی زەیتی' کردە ئامانج و لە ئەنجامدا تانکەکە تێکشکێرا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە".

 

 


PM:12:40:03/07/2020