فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناوچەکانی شیلادزێ و دێرەلوکیان بۆردومانکرد

فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنووری هەردوو ناحیەی دێرەلووک و شێلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا دەستیان بە بۆردومانكردنی چیای خانتیر لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ كرد.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، هەروەها لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی چوار جار چیای لینك لە ناحیەی دێرەلۆكی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كرا، جێی ئاماژەیە لەسەرەتای مانگی رابردوو كوڕ و باوكێك لەچیای لینك بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا كوژران، جێی ئاماژەیە لەسەرەتای مانگی رابردوو كوڕ و باوكێك لەچیای لینك بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا كوژران.

 
ئەو بۆردومانەی سوپای توركیا لەكاتێكدایە هەفتەی رابردووش بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەیرانگای كونەماسی لەنزیك شاری سلێمانی بۆردومان كرد كە بووە هۆی كوژرانی دوو گەریلا و برینداربوونی شەش كەسی دیكە.
 


PM:01:03:03/07/2020