ئەو پیاوەی لە سلێمانی هاوژینەکەی خۆی كوشت دەستگیركرا

ئەو پیاوەی لە شاری سلێمانی ژنەكەی خۆی كوشت و شەش كەسی نزیكی هاوسەرەكەی بریندار كرد، دەستگیركرا.

 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو تۆمەتبارە شەوی رابردو دەستگیركراوە و لە ئێستادا براوەتە بەردەم دادوەر".

 

وتیشی" تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسەوە براوەتە بەردەم دادوەر و لە ئێستادا دادوەر وتەی لێوەردەگرێت، پۆلیسیش چاوەڕوانی وتەكانییەتی لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا". 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیك كاتژمێر ٢:٠٠ی شەوی پێنجشەممە لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، بەهۆی بونی كێشە لە نێوان خۆی و هاوژینەكەی، پیاوێك دەسڕێژی گوللـە لە هاوژینەكەی دەكات و دەیكوژێت، دواتر خوشكێكی برینداردەكات و پێنج كەسی دیكەش لە كەسوكاری هاوژینەكەی برینداردەكات.

 
 
 
 


PM:01:44:03/07/2020