ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. مانگی ڕابردو ٢٧ کۆڵبەر کوژران و بریندار بون

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردو لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٩٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٨ حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٤ حاڵەت (٧ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: ١ حاڵەت (١ بریندار ) کە دەکاتە ٣.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٨ حاڵەت ( ٧ کوژراو ١١ بریندار).
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت ( ٥ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت (٤ بریندار ).



PM:02:38:03/07/2020