به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت" دۆخی ته‌ندروستی دهۆك پاش زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایره‌س به‌ڵام تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه". هه‌روه‌ها پێشنیار دەکات کە بەستنی ماسک ببێتە حاڵەتێکی سەرانسەری و گشتگیر هەتا ببێتە ئیجباری بۆ خەڵک دژ بەو نەخۆشییە.
د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دۆخی ته‌ندروستی دهۆك پاش زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایره‌س به‌ڵام تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌و شێوه خێرایه‌ی كه ئێستا هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی دهۆك-یش خراپ ده‌بێت و ئه‌وكاته پێوستمان به پشتیوانی زیاتر ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ته‌ندروستی دهۆك".
د.نزار عیسمه‌ت له‌باره‌ی هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا زیاتر ڕوونیكرده‌وه: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش له‌نێوان پارێزگاكان له سه‌دا سه‌د نه‌بووه ، هێشتا بۆ چه‌ندین حاڵه‌ت هاتوچۆ هه‌یه، بۆ نموونه بازرگانی و چه‌ندین حاڵه‌تی تایبه‌ت له‌نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق هه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان بكه‌ین له پارێزگای دهۆك له مانگی ڕابردوودا و هه‌تا ئه‌م مانگه 33 حاڵه‌ت هه‌بوون به‌ڵام ئه‌م مانگه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر زیادی كرد بوو به 141 حاڵه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌ترسیه‌كه یه‌كجار زۆر تربووه له پارێزگای دهۆك.
د.نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی وت" ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک، پێمان وایە که هەموو کەس دەبێت ماسک بپۆشیت چونکە پۆشینی ماسک دەبێتە پاراستنی هەردوو لا هەم کەسهکە خۆی وه هەم کەسی بەرامبەر ، وە دەبێتە ئەوەی کە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایڕەسەکە زۆر کەم بێتەوە جا چ میكانیزمێك بگیرێتەبەر بۆئەوەی خەڵک ماسک بکات چ بە غەرامە کردن بێت یان داوا له خەڵک بکرێت یان دەمامک دابین بکرێت بۆ خەڵکی هەتا بیبەستن گرنگه بۆ ئێمە وەک تەندروستی کە خەڵک هەمووی دەمامک بکەن چونکە هەتا ڤاکسینی ئەم ڤایڕەسه پەیدا نەبێت لەگەڵ ڤایڕەسەکە دەژین و باشترین خۆپارێزیش بەستی ماسکه بۆ ئەوەی یەکتری بپارێزین".
"بێگومان ئێمە پێشنیار دەکەین کە بەستنی ماسک ببێتە حاڵەتێکی سەرانسەری و گشتگیر هەتا ببێتە ئیجباری بۆ خەڵک دژ بەو نەخۆشییە." به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك واده‌ڵێت"
جەختیشیكردوەتەوە، ته‌ندروستی ته‌نها لایه‌نی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری كۆرۆنا نییه به‌ڵكو له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نی ده‌رونی خه‌ڵك ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و زیاتر گرنگی پێ بدرێت چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر ئاڵۆزی ده‌رونی هه‌بێت به‌رگری جەستەش وه‌ك پێویست كارناكات.