١٨٠ مێگاوات لە کارەبای هەرێم زیاد دەکرێت

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند " ١٨٠ مێگاوات كارەبا لەوێستگەی غازی و هەردوو وێستگەی كارۆئاوی دوكان و دەربەندیخان زیادكرا".


وەزارەتی کارەبا رایگەیاند "بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لەوێستگەی غازی هەولێر زیادكرا و خرایە ناو  تۆڕی كارەبای نیشتمانی یەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی كارەبا لە 4/6/2020 بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیای ماس خەرجكرد، كە لە 11/5/2020 بەهۆی چاكسازیی لەیەكەكانی وێستگە غازییەكان بڕی 700 مێگاوات كارەبایان كەمی كردبوو".

 

هەروەها هاتووە "هاوكات وەزارەتی كارەبا توانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەپێی بەرنامەی بەردانەوەی ئاو لەوەرزی هاوین بڕی 80مێگاوات كارەبا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاد بكات ، بەمەش 180 مێگاوات كارەبا خرایە ناو تۆڕی كارەیا نیشتمانی یەوە".


ئەمەش یارمەتی پێدانی کارەبا لەوەرزی هاویندا زیاد دەکات کە خواست لەهەموو لایەکەوە لەسەر کارەبا لەم وەرزەدا زیاد دەبێت.



PM:11:58:03/07/2020