لە کەرکوک ٧٦ حاڵەتی توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا


تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٧٦ حاڵەتی نوێی توشبون و مردنی چوار کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧٦ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی شەش کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە هەزار و ٤٧١ حاڵەت و ٤٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا ٥٠٤ هاوڵاتی چاکبونەتەوە و ٨٩٣ توشبوش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.

 

AM:08:51:04/07/2020