لە جیهاندا زیاتر لە شەش ملیۆن توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ١١ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە چاکبوونەتەوە و نیو ملیۆن تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١١ ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٢٧٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٥٢٩ هەزار و ١٩٧ توشبوش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش شەش ملیۆن و ٣٤٢ هەزار و ٨٥٠ توشبو چاکبونەتەوە.
بهگوێرهی داتاسهنتهری جیهانی، زۆرترین ژمارهی توشبووانی كۆرۆنا لهسهر ئاستی جیهاندا له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا تۆماركراوه، تائێستا دو ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ٥٨٨ کەس لەم وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٢٣٥ هەزار و ٤٨٨ کەسیان چاکبونەتەوە و ١٣٢ هەزار و ١٠١ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تائێستا لە ٢١٥ وڵات و ناوچەی جیهاندا بڵاوبووەتەوە. تەنیا ٢٥ وڵات و ناوچە توانیویانە ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەن و لەو کاتەدا هیچ کەیسێکی چالاکییان نییە.
AM:09:11:04/07/2020