رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ٢٠٠ ئامێری هەناسەدانی دەستکردی گەیاندە عیراق

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت" ٢٠٠ ئامێری هه‌ناسه‌دانی دەستکرد گه‌یشتە‌ عێراق بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت".

 

ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند" رێكخراوەكە ٣٠٠ ئامێری هه‌ناسه‌دان له‌ گه‌نجیینه‌كانی دوبه‌ی بۆ عیراق دابینکردوە و پارەکەی دراوە، لەو ژمارەیەش ٢٠٠ ئامێر گەیشتوەتە عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو ئامێرانە بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا ئەو ١٠٠ ئامێرەی دیکەی کە ماوە دەگاتە عیراق".

نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاشیگەیاند" ئه‌و ئامێرانه‌ پێویستییان به ‌بوتڵی ئۆكسجین نییه‌، به‌ڵكو له ‌هه‌واوه‌ ئۆكسجین دروست ده‌كەن". 




AM:10:19:04/07/2020