سەیدسادق.. کەسێک بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.

 

دیاری رەفیق قائیمقامی دەڤەری سەیدسادق ڕایگەیاند" هاوڵاتییەک کە خەڵکی ئەو قەزایە و دەوروبەری ئەو شارۆچکەیە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".

 

وتیشی" بە گیان لەدەستدانی ئەو ھاووڵاتییە ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەیدسادق بوو بە نۆ كەس كە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".



AM:11:24:04/07/2020