یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی ئامادەیی بۆ گواستنەوەی میسی دەبری، ئەمەش بەهۆی چوونی ئەو یاریزانەوە.
لە ئێستادا دەنگۆکان بۆ چوونی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە زیاتر بووە، ئەو یاریزانە نیگەرانە لە ئیدارەی یانەکە و دەیەوێت پاش تەوابوونی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی ئاس نوێترین هەواڵ لەسەر چوونی میسی بڵاودەکاتەوەو رایگەیاندووە ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزی داهاتوو لە ساڵی 2021 یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
هەروەها یانەی مانچستەرسیتی لە رێگەی گواردیۆلاوە ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
کێشەکانی میسی لەوەوە سەریهەڵداوە یانەکەی تووشی چەند یەکسانبوونێک بوو لە خولی ئیسپانیا و بە جیاوازی ٤ خاڵ دوای یانەی ریاڵ مەدرید کەوتووە و بە رێژەیەکی زۆر نازناوی خولەکەی لەدەستداوە.