وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیی حاڵەتی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا، ئاشکرای دەکات ١٠٦ توشبو گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راپۆرتی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە دوو هەزار و ٣٣٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە: هەزار و ٤٧٧ کەسیش چاکبووەتەوە.
لەسەرتاسەری حێراق کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٥٨ هەزار و ٣٥٤ کەس.
لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٣١ هەزار و ٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار ٣٦٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.