هەپەگە: شەڕی قورس لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا ڕویدا


ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاكانیان لە دەڤەری چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس چالاكیان ئەنجامداوە، لە خواكوركیش شەڕێكی قۆرس لەنێوان سوپای توركیا و گەریلادا ڕوویداوە". 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە خواکورک شەڕێک قوڕس روویدا

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، لە ٢٧ی حوزەیران لە دەڤەری چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

١ی تەموز لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە دەڤەری ئەرموشی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکدا شەڕێکی قوڕس روویدا. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی تورک سزا دران. درونێکی داگیرکەرانیش خرایە خوارەوە. دوو لە هەڤاڵانیشمان بە ناوەکانی ماسیرۆ و شاهۆ کە بە قارەمانانە تا دوا گوللەیان لە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون.

لە دەرسم ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەریەکان بەردەوامن

٢٤ی حوزەیران سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری نەینکای سەر بە هەرێمی پولوری دەرسم دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکاری کرد. سوپای دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد. داگیرکەران دوای بوردومانەکە، هێزێکی سەربازی لە ناوچەکە جێگیر کرد و دواتر لە نێوان ئەوان و هێزەکانی ئێمەدا شەڕ و پێکدادان روویدا. لەو شەڕەدا ٣ لە هەڤاڵنمان کە بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون. ئۆپڕاسیۆنەکە تا ئێستاش بەردەوامە.

هێرشە ئاسمانیەکان

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەم چوارچێوەیەدا؛

٢ی تەموز کاتژمێر ٢٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری بەکتورای سەر بە هەرێمی حەفتانین و گردی شەهید زناریان بوردومان کرد.

٣ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک دەڤەری کوروزەروی هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دەڤەری ئەشکەوتی بریندارانیان بوردومان کرد."


PM:08:45:04/07/2020