تەندروستی چەمچەماڵ: ١٤ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ له ئه‌نجامی پشكنینیه‌كان ١٤ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون".
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتاقیگە دەرکەوت چواردە کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون".
سەبارەت بە تووشبووەکان بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە" توشبوەکان له هەشت پیاو و شەش ئافرەت پێكهاتون و تەمەنیان لە نێوان (٢٨ بۆ ٧٨) ساڵدایە، دانیشتووی ناو چەمچەماڵن و سەرجەمیان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان".
PM:11:35:04/07/2020