دو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز دەکرێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی تەموز دوو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و سەربازگەی تاجی لە بەغدا کران.


هێزە ئەمنیەکانی عێراق رایانگەیاند، ئەو دوو موشەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە، دانەیەکیان لە ماڵێک کەوتۆتە خوارەوەو منداڵێکی بریندار کردووە، ئەوی دیشیان ئاراستەی سەربازگەی تاجی کراوەو، هیچ زیانێکی نەبووە.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی پێش ئەوەی بگەنە ئەنجامەکانیان، تێکشکێنراون و یەکێکیشیان بنکەو شوێنی هاویشتنی دۆزراوەتە.

 
ئەم پەرەسەندانە لەکاتێکدایە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەردەوامە  لە لاوازکردنی رۆڵی ئێران لە دامەرزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق‌و دوێنی لە کۆی سێ پۆستی گرنگ، دوو پۆستی لە فالح فەیاز سەندەوە.

 


AM:11:17:05/07/2020