گۆرانیبێژی ناسراوی راپی ئەمەریکی کانی وێست، بڕیاری بەشداریکردنی لە کێبەرکێیی داهاتووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا دەکات.
کانیا وێست، هونەرمەندی ناوداری گۆرانی راپ و هاوسەری ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی، کیم کارداشیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ئێستا دەبێت بە متمانەکردن بە خوا پەیمانی ئەمریکا بکەینە راستی، دیدگامان یەکبخەین و داهاتووی دروستبکەین".
هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئەمەریکا مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ٢٠٢٠ سازدەکرێت و کانی وێستیش دەڵێت"خۆم بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەڵدەبژێرم".
پەیوەندی وێست و سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیەکی باشەو لە ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ هاوسەرەکەی، کارداشیان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لە کۆشکی سپی پێشوازییان لێکرا، لەو سەردانەدا وێست کڵاوێکی سووری لەسەر نوسرابوو "تۆ پاڵەوانی منیت و دەبێ پاڵپشتیت لێبکرێت".
هاوسەری وێست کیم کاردشیان بە یەکێک لە ئەستێرە هەرە ناسراوەکانی تەلەفزیۆنی ئەمەریکا و جیهان ناسراوەو جگە لەکاری تەلەفزیۆنی، یەکێکە لە فاسیۆنە ناسراوەکانی جیهانە و هەمیشە چالاکییەکانی دەبێتەوە مایەی سەرنجی میدیاکان.
میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن کە خۆ کاندیدکردنی کانی وێست زەرەر دەگەیەنێت بە ترامپ بەرامبەر جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتییەکان کە کێبەرکارێکی سەرسەختی ترامپە.