وەرزی هاوین بە یەکێک لەوەرزە گەرمەکان هەژمار دەکرێت کەبەڕادەیەک پلەی گەرما لەهەندێک ڕۆژدا لەڕادەبەدەر بەرز دەبێتەوە ئەم گەرمایەش زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت. بۆخۆپاراستن لە گەرمای هاوین ئەم هەنگاوانەبنێ
ـ ئەوجلو بەرگانە بپۆشە کە ڕووناک و لەلۆکە درووستکراون: چونکە ئەم جۆرە جل و بەرگە گەرمی کێش ناکەن و نابنەوە هۆی زیانگەیاندن بەلەش.
ـ لەکاتە زۆر گەرمەکاندا وەرزش مەکە: ئەگەر وویستت وەرزش بکەیت هەوڵ بدە لەوکاتانەدا بیکەی کە پلەی گەرمی نزمە وەک یانیان زوو.
ـ بەکار هێنانی شەبقە: لەکاتی چونە دەرەوە لەماڵ هەوڵ بدە شەبقە لەسەر بکەیت بۆئەوەی لەتیشکی زیان بەخشی خۆر بەدوور بی.
ـ خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی: پێویستە ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوەکان بخورێتەوە لەکاتی گەرمادا چونکە لەش ڕێژەیەکی زۆر شلەی دەکاتە دەرەوە لەڕێگەی ئاڕەقکردنەوەوە.
ـ ئەگەر هەستت کرد زۆر گەرماتە هەوڵبدە دەرگاو پەنجەرەی ژووەرەکەت بکەیتەوە و یاخود فێنکەرەوە بەکار بهێنە.
ـ خۆت بەدوور بگرە لەخواردنەوەی کحول و ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافینی تێدایە چونکە دەبنە هۆی لەدەست دانی ڕێژەیەکی زۆر شلەی لەش.
ـ پەتوو جلو بەرگی گەرم بەکار مەهێنە بۆ منداڵەکەت: چونکە بەکارهێنانی ئەم شتانە لەهاویندا ڕێگە لەگەشەکردنی منداڵەکەت دەگرێت.
ـ وە هە ف
سەرچاوە: finding .indiatime