گۆڕان پۆستێكی تری له حكومه‌ت وه‌رگرت
ئەندازیار کامیل قەزاز، لە سەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بریکاری وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستبەکاربو.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئەندازیار کامیل قەزاز، لە سەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بریکاری وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستبەکاربو".
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا رایگەیاند" كامیل قەزاز لەماوەی رابردودا یەكێك بوە لەو كەسە شارەزاو بەتوانایانەی كە رۆڵێكی بەرچاویان هەبوە لەوەزارەتی كارەبا و خاوەن ئەزمونێكی باش و سەركەوتو بوە و داوای لەسەرجەم راوێژكار و بەڕێوەبەره گشتییەکانی وەزارەت كرد هاوكارو پشتیوانی بریکاری نوێ بن".
لای خۆشیه‌وه کامیل قەزاز، رایگه‌یاندووه" له‌ماوه‌ی پۆسته‌كه‌یدا درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان و باشترکردنی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان".
PM:01:56:05/07/2020