کەرکوک.. ٦١ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٦١ حاڵەتی نوێی توشبون و مردنی چوار کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦١ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی حەوت کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا ٢٧  توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و بەوەش کۆی ژمارەی چاکبوەکان گەیشتۆتە ٥٣١ حاڵەت، تائێستا ٩٢٠ توشبو لەنەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.



PM:02:39:05/07/2020