راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عیراق دەستیلەکارکێشایەوە

سالار مەحمود، ئەندامی خوولی پێشوووی پەڕلەمانی كوردستان و ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری خۆی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لە دوای دەستبەكاربوونم وەك ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ۲٠۱۹/۱/۱تا لە ڕۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەكاركێشانەوەم پێشكەشی د. بەرهەم ساڵح كرد و ئەویش قبوڵی كرد".

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

بۆ رای گشتی بەڕێز
لە دوای دەستبەكاربوونم وەك راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ۲٠۱۹/۱/۱تا لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەكاركێشانەوەم پێشكەشی بەڕێز كاك د بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ پێشكەش كرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەكار كێشانەوەكەیان قبوڵ كرد. وە سوپاسی متمانەی دەكەم لە ماوەی كاركردنمان. بەهیوای سەركەوتن بۆ تیمی كوردستان لەبەغداو بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان.
رای گشتی كوردستان و هەموو لایەك ئاگادار دەكەم كە لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ ەوە لەو بەرپرسیارێتیە نەماوم.
وەك هەمیشە لەهەر جێگەو پێگەیەكدا بم هیوا و ئامانجم تەنیا خزمەتكردنی كوردو كوردستانە.
لەگەڵ رێزدا
سالار مەحمود




PM:05:21:05/07/2020