له‌ عێراق ١٠٥ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە دو هەزارو ١٢٥ توشبوی نوێ تۆمارکراون.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردو دو هەزارو ١٢٥ حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٩٤٠ توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە، ٦٠ هەزار و ٤٧٩ کەس، لەو ژمارەیەش دو هەزار و ٤٧٣ توشبو گیانیانلەدەستداوە و ٣٣ هەزار و ١٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
 



PM:05:58:05/07/2020