گوڵسەران لە پشودا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە ئەستێرەی نواندنی تورکیا نورگوڵ یەشڵجای کە بەکەسایەتی گوڵسەران ناسراوە، دە رۆۆژ پشوو لە کارە هونەریەکانی دەکات و چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاودەکاتەوە. 
 
 
نورگوڵ، لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کەدەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی سەرسوڕمانی خۆیان بەم ئەستێرەیە دەردەبڕن.


نورگول یەشڵجای، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦، دەرچووی بەشی شانۆی زانکۆی ئەنادۆڵە، ساڵانێکی درێژە کاری نواندن دەکات. نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین. 

 




PM:09:07:05/07/2020