بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار کەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١١ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار و ٤ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، ٥٣٦ هەزار و ٨٤٢ توشبوش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش شەش ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٧٦٥ توشبو چاکبونەتەوە.
بهگوێرهی داتاسهنتهری جیهانی، زۆرترین ژمارهی توشبووانی كۆرۆنا لهسهر ئاستی جیهاندا له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا تۆماركراوه، تائێستا دو ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٩٢٨ کەس لەم وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٢٨٩ هەزار و ٥٦٤ کەسیان چاکبونەتەوە و ١٣٢ هەزار و ٥٦٩ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تائێستا لە ٢١٥ وڵات و ناوچەی جیهاندا بڵاوبووەتەوە. تەنیا ٢٥ وڵات و ناوچە توانیویانە ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەن و لەو کاتەدا هیچ کەیسێکی چالاکییان نییە.