سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند" سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان دابەشدەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شەهیدان، بەشی شەهیدانی هاووڵاتیی و زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.
 
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە، موچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له‌ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روەها رۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە له‌ ناوشار خەرج دەکرێت.

 

ئەم مووچەیە مووچەی مانگی دوو ساڵی ٢٠٢٠ ەو، مووچەی ئەم مانگە بەلێبڕینی لە ٢١% ەلە سەرجەم مووچەی خۆران، جگە لە پلە بالآکان لە ٥٠% یان لێدەبڕێت. هاوکات ئەو مووچەخۆرانەی کە لەخوار ٣٠٠ هەزارەوەیە هیچیان لێنابڕدرێت.



AM:10:08:06/07/2020