شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیشی جوان بكات و ئیش و كاره‌كانی به پلان و رێك‌وپێك چووه به‌ڕێوه ئه‌وانیش ره‌خنه‌ی لێناگرن، ده‌شڵێت" دووای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تدا جڤاتی گشتی بڕیار ده‌دات له‌حكومه‌تدا بمێنێته‌وه یا بكشێته‌وه".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" ئێمه تا ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ی كه وه‌رمانگرتووه، بریتییه له پۆستی وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ چوار بریكار، دوێنێ دوو بریكاری دیكه‌ش له شاره‌وانی و له كاره‌با ده‌ست به‌كار بوون، ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌ته‌وه دوو جۆر پۆسته یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه و ئه‌ویترییان راوێژكاره‌كانه، به‌شێكی هی حكومه‌ته و به‌شێكیانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ده‌سته‌كان-دا چیمان به‌رده‌كه‌وێت هه‌روه‌ها له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وانه هه‌مووی ئێمه به‌شمان هه‌یه ئنجا وه‌ستاوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ندێكی رێكه‌وتوین و هه‌ندێكی ماوه".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا روونیكرده‌وه: وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێویستی به رێككه‌وتنی نوێ نییه ئه‌وانه هه‌مووی وه‌ك مه‌بده‌ئی ته‌واو بووه، به‌ڵام هه‌ندێكی پۆستی به‌تاڵ نییه، هه‌ندێكی پۆست-یش لای یه‌كێتیه، پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی تازه نییه چونكه ئێمه ڕێكه‌وتووین له 12% ی پشكی خۆمان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه هێشتا ماوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ریگرێت له‌كاتێكدا داوای بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كرێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" نزیكه‌ی 30 پۆست ده‌بن، ئه‌و پۆستانه هه‌ر هه‌ن بۆ نموونه وه‌زاره‌تێك چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی تێدایه و له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاوێژكارێك، له په‌رله‌مانیش و له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران-یش دا به‌هه‌مان شێوه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-یشدا، مه‌بده‌ئی ئیشه‌كه جگه له قه‌یران ده‌كرێت حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه له‌سه‌ره‌وه و له‌خواره‌وه حكومه‌ت گه‌وره بكرێت، گه‌وره‌كردنی حكومه‌ت له خواره‌وه واته ده‌سه‌ڵات پێدانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه موماره‌سه بكات، حكومه‌ت پێویسته پلان دابنێت و چاودێربێت".
وتیشی" له‌وانه‌یه هه‌ندێك پۆست هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان له هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ش با بڵێین پۆسته سیادییه‌كان پێویست ناكات حكومه‌ت به‌و شێوه گه‌وره‌یه گه‌وره‌ی بكه‌ین، كه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر قه‌یرانیشه‌وه نه‌بێت ئه‌وه یه‌كێكه له پێویستییه چاكسازییه‌كان كه بكرێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پۆسته‌كان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار و ئه‌وانه، به‌هۆی ده‌ستكاری مووچه و ئه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار ئیمتیازه‌كانی وه‌ك جاری پێشوو نه‌بێت، مووچه ده‌ستكاری كراوه پله‌باڵاكان ده‌ستكاری كراوه، نه‌سریه كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی زۆر ئاساییه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌به‌ست چییه له له‌سه‌ره‌وه حكومه‌ت بچوكبكرێته‌وه و له‌خواره‌وه فراوان بكرێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" ئه‌و وزه‌یه‌یی كه له‌سه‌ره‌وه هه‌یه، ده‌كرێت بیبه‌یته خواره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتی یه‌كان، ڕاوێژكاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ".
به‌ڵام ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد كه 30 پۆست-تان ماوه وه‌ریبگرن له‌كاتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌یت كه هه‌ندێك له پۆسته‌كان زیاده‌ن؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" به‌ڕای من له‌وانه‌یه ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌كان زیاد بێت بۆ نموونه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، پێویست نه‌كات به‌و ژماره‌یه ڕاوێژكاریش بێت، ده‌بێت ڕاوێژكارێكی پسپۆڕی بێت له‌وانه‌یه ڕاوێژكار له‌خواره‌وه باشتر ڕۆڵ ببینێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای چاكسازی ئه‌و پۆسته به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه یاساكه‌ی بۆ ده‌ربچێێت ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرین، دواتر یاسای چاكسازی بۆ هه‌موو بواره‌كانی نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشمه‌رگه وخاڵه سنورییه‌كان و گومرگ و ئه‌وانه، ئه‌وه زۆر پێویسته چونكه به‌ڕاستی ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی جددی بنرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی چاكسازی".
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێك له‌و پۆستانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ش زیاده‌یه ئه‌وه بۆچوونی منه به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كه‌مان ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت، حكومه‌ت قابیلی ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه بۆچوونی خۆیه‌تی".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتیشی" ئێمه دوو مه‌ودامان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت له حكومه‌تدا، مه‌ودایه‌كیان ته‌واو بووه كه شەش مانگه، هه‌فته‌ی پێشوو كۆبووینه‌وه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی به‌ڕاشكاوی هه‌موو قسه‌یه‌كمان كرد، هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌ماوه ده‌بێت چاكسازی بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی كاك علی حه‌مه صاڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت شه‌رمه بمێنینه‌وه ئه‌مه بۆچوونی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئێمه وه‌كو حیزب بۆچونێكمان هه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته قابیلی ڕه‌خنه‌یه، گله‌یی له‌سه‌ره و ئه‌م حكومه‌ته دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك بپارێزێت، دووه‌م لانی كه‌می ژیان بۆ خه‌ڵك مسۆگه‌ربكات".
"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیشی جوان بكات و ئیش و كاره‌كانی به پلان و رێك‌وپێك چووه به‌ڕێوه ئێمه‌ش ره‌خنه‌ی لێناگرین، به‌ڵام ئێمه‌ش ره‌خنه‌مان له حكومه‌ت هه‌یه"، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وای وت.
له‌كاتێكدا وه‌زیری دارایی له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌ڵام له وه‌ڵامه‌كه‌تدا ئاماژه‌ت به دوو ئه‌ركی حكومه‌ت كرد كه یه‌كێكیان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" راسته وه‌زیری دارایی له‌ئێمه‌یه به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن كه وه‌زیری دارایی ئه‌ركی چییه، له وڵاتێك چه‌ندیش پێشكه‌وتوو بێت له‌وڵاتێك بێت كه یاسای بودجه هه‌بێت، سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه ڕوون بێت، سه‌رچاوه‌ی دارایی ئێمه فره سه‌رچاوه‌یه، مه‌سه‌له‌ن نه‌وت بووه كه ئێستا نرخی نه‌وت دابه‌زیووه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پاره‌یه بووه كه له عێراقه‌وه دێت، مه‌سه‌له‌ی باج و داهاتی ناوخۆ و گومرگه‌كانه، ئێمه ئه‌گه‌ر پشتببه‌ستین به توانای خۆمان له‌و باجانه‌ی كه‌كۆی ده‌كه‌ینه‌وه، توانای خۆمان له گومرگه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و رێك‌وپێك كۆبكرێته‌وه".
وتیشی" ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه له گومرگه‌كاندا به‌ڕاستی تا ئێستاش گومرگه‌كان قاچاغی لێده‌كرێت، ڕێڕه‌وی قاچاغ هه‌یه كۆمپانیای حیزب هه‌یه، ده‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ین به وه‌زاره‌تێك كه‌هه‌روه‌كو ئه‌وه نه‌بێت پاره‌ی بۆ بنێرن و سه‌رفی بكات، بودجه ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و دارایی هه‌یه. بودجه و قانونی بودجه زۆر گرنگه كه بزانرێت له ساڵێكدا چی پێویسته بودجه‌كه‌ی بۆ دابین بكه‌یت، چۆن پاره‌ی بۆ په‌یدا بكرێت ئه‌مه گرنگترین شته له مه‌بده‌ئی بودجه به‌ڵام تا ئێستای له‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه به‌داخه‌وه ئه‌وه نییه".
واته ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها پاره‌ی بۆ ده‌چێت و ئه‌و سه‌رفی ده‌كات؟ وه‌ڵامی ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌مجوره بوو" هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ر وابووه، نه‌وت داهاته‌كه‌ی بووه به 295 ملیۆن دۆلاریان داوه‌تێ، نه‌وت شه‌فاف نییه بزانیین چۆنه‌و چۆن نییه، به‌ڕاستی گومرگ دۆخی زۆر خراپه، چه‌نده‌ها كۆمپانیای هه‌ردوو حیزب هه‌یه كۆنتڕۆڵیان كردووه ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كان كه به‌ڕاستی وه‌زیری دارایی نوسراوی ڕه‌سمی داوه‌تێ، له كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی پێمان وتون كه ئه‌مه وه‌زعی گومرگه‌كانه، ئه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا و ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مدا، ده‌ڵێن یه‌كێتی چاكی نه‌كات ئێمه چاكی ناكه‌ین، ئه‌ویش ده‌ڵێت پارتی چاكی نه‌كات ئێمه‌ش چاكی ناکەین. ئێمه‌ش ئیشه‌كه‌مان قورسه هه‌ر پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاك بكرێت".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنییان بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێشتر به‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌كه واده‌ی شه‌ش مانگ له‌به‌رده‌م حكومه‌ته؟ وتی" ئێمه چه‌ند مانگێگه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیشه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه مانگی دوو راِپۆرتێكی شەش مانگی یه‌كه‌ممان به وردی داوه به براده‌رانی پارتی كه به‌راوردی ڕێكه‌وتنی خۆمانمان كردووه، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر به‌غددا چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، وه‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر په‌رله‌مان چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر حكومه‌ت چۆنه وه چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، ئه‌م به‌راورده‌مان به ڕاپۆت داونه‌تێ به‌فه‌رمی، دوای ئه‌وه‌ش دێن ڕاپۆرتی دووه‌مییان ده‌ده‌ینێ بۆ شەش مانگی دوای ئه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ پارتی دا، ئه‌وه جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوه، دوای ئه‌وه‌ی كه ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، دێن به‌راوردی ده‌كه‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین جڤاتی نیشتیمانی بڕیار ده‌دات له حكومه‌ت بێنه ده‌رێ یان تێدا بمێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر تێیدا بمێنینه‌وه بۆ؟ ئه‌گه‌ر له حكومه‌تیشدا بێنه‌ده‌رێ بۆ؟ ئه‌وه هۆكاره‌كه ڕوونه، واته سالێك دوای پێكهێنانی حكومه‌ت جڤاتی نیشتمانی له‌وانه‌یه ئه‌م چه‌ند مانگه پاساوێك هه‌بێت چونكه حكومه‌ت كه‌وت به‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نه‌وت دابه‌زی و عێراق پاره نانێرێت ئه‌وانه هه‌مووی هۆكارن له‌وه‌ی كه ئه‌و حكومه‌ته نه‌توانێت وه‌ك پێویست ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێبكات، ئێمه به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه دراسه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ین، دراسه‌یه‌كی بابه‌تیانه و واقیعیانه، ئه‌و كاته بڕیارده‌ده‌ین و ده‌یخه‌ینه‌وه به‌رده‌م جڤاتی نیشتیمانی كه سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار بدات ئێمه چی ده‌كه‌ین وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا دەڵێت" داوای ئه‌وه‌مان كرد كه دۆخی هه‌رێم خراپه، هه‌رێم موئامه‌ره‌ی له‌سه‌ره قه‌واره‌كه له مه‌ترسیدایه، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن قه‌واره‌كه بپارێزین، دووه‌م یه‌كێتی و پارتی نێوانیان دووره كه ئه‌وه‌ش خراپه، له‌ڕاگه‌یاندن شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه و له‌یه‌كه‌وه دوورن و كۆنابنه‌وه، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی و یه‌كێتی به‌و په‌له په‌له‌یه ئه‌نجامه‌كانی ده‌رناكه‌وێت".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا زیاتر له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه دوا و ده‌شڵێت" ئێمه ڕاو بۆچوونی ئه‌وانمان گه‌یانده ئه‌مان هی ئه‌مانمان گه‌یانده ئه‌وان، ئێمه پێش كۆرۆنا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌سێ قۆڵی كۆببینه‌وه، دیاره یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنابنه‌وه ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنه‌وه".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" پێش كۆبوونه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داڕشته‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی تازه، داوامان كرد وتمان ئێمه باهه‌موومان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كۆببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئێمه كه له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا داده‌نیشێت بزانین ئێمه له‌كوێی هاوكێشه‌كه‌داین كه ئه‌وه‌ش نه‌بووه، ئه‌و دۆخه ده‌بێت چاك بكه‌ین كه لانی كه‌م ده‌بێت گوتارمان یه‌كگرتووبێت به‌رامبه‌ر به عێراق و ده‌وروبه‌ر به‌پێی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور بتوانیین موخاته‌به‌ی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی چیمان وتووه ئه‌وه دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت چونكه هه‌فته‌یه‌كه كۆبونه‌وه‌كانمان ئه‌نجامداوه".
"ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه و بزانیین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ڕێكه‌وتنی خۆمان بێده‌نگ نابیین، ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رامبه‌ر خیتابی كوردی بۆ ئێران و توركیا و عێراقیش بۆ ده‌ره‌وه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه ئیتر چه‌ند به‌قسه‌مان ده‌كه‌ن و به قسه‌مان ناكه‌ن ئه‌مه شتێكه، مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئێمه پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین به هه‌موو شتێك‌دا، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ش كردوومانه زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدایه، به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی تێدانییه وه‌ك حزب"، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وات وت.