سەرۆکی بەرشەلۆنەو رابیتەی لالیگا هێرشدەکەنە سەر ریاڵ مەدرید


سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە خۆسێ ماریا بارتۆمیۆ لەگەڵ خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا هێرشی توند دەکەنە سەر یانەی ریاڵ مەدرید و دەڵێن ڤار هاوکاری کردووە.

پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە ٤-١ لە یانەی ڤیاڕیاڵ لە هەفتەی ٣٤ی خولی ئیسپانیا، بارتۆمیۆ قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردو رایگەیاند سیستەمی ڤار یارمەتی یانەیەکی دیاریکراو دەدات، کە مەبەستی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، ئەمەش بەهۆی ئەژمارکردنی چەند لێدانێکی سزای گوماناوی لەم یاریانەی دواییدا کە بەهۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی خولەکە ٤ خاڵ دواکەوت.

هەروەها سەرۆکی رابیتەی لالیگای خولەکە جافێر تیباس رایگەیاند، سیستەمی ڤار بە باشی بەڕێوە دەچوو بەڵام کاتێک فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید گلەیی کرد هەموو شتێک دوای ئەوە خراپ بوو، پێویستە دەستکاری بکرێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ٣٤ هەفتە ٧٧ خاڵی کۆکردووەتەوەو بەرشەلۆنە ٧٣ خاڵی هەیە.
 


PM:01:15:06/07/2020