حکومەتی هەرێم بڕیاری خێراکردنی جێەبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکرد



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەموزی لیژنەی باڵای چاکسازی بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خێراکردنی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی درا.


لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو جگە لە مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.

 
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.

 


PM:02:29:06/07/2020