وێنەیەکی مناڵی بێژەرە شۆخەکەی کەناڵی ئەلعرەبیە سوهێر ئەلقەیسی بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی خانمە بێژەری دیاری عێراقی سوهیر ئەلقەیسی بڵاودەبێتەوە کە زۆر مناڵە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوهیر ئەلقەیسی وێنەیەکی خۆی بەمناڵ بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت لە گۆڤارێکەوە وەرمگرتووە کە بڵاویان کردۆتەوە، ئەو وێنەیەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

سوهێر ئەلقەیسی خەڵکی عێراق لە ١ کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ دەستی بەکاری رۆژنامەوانی کردووە وەک پێشکەشکاری بەرنامەی هەواڵی، هەروەها باڵوێزی کارە مرۆیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە، لەگەڵ رێکخراوی فاوی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکانیش کار دەکات، ئەو بەیەكێک لەو کەسایەتییە عەرەبیانە دادەنرێت کە نزیکەی ٣ ملیۆن هەواداری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە. 

بەیەکێک لە میدیاکارە هەرە ناسراوە عەرەبییەکان ناوزەد کراوە، ئێستاش لە کەناڵی MBC لە ریزی پێشەوەی بێژەرەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ لە کەناڵی ئەلعەرەبیە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا وەک کەناڵی فۆکس نیوز وەک یەکێک لەو دە کەسایەتیانە هەڵبژێدرا لە عێراق. ئێستاش بێژەری هەواڵە لە کەناڵی MBC1 .

ئەو خوێندنی پزیشکی دادنی خوێندووە، بەڵام ئارەزووی کاری میدیای کردووەو تا ئێستا لەگەڵ کارە خێرخوازەکانیدا بەردەوامە لە کاری میدیاکاری.

 


PM:07:32:06/07/2020