ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە هشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا کوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له هشام هاشمی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زیونه كردوه، بەسەختی بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئین نەفیس بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هشام هاشمی له‌ساڵی ١٩٧٣ له شاری به‌غدا له‌دایكبوه، لێكۆڵه‌ری كاروباری ئه‌منی و سیاسیه، بڕوانامەی به‌كالۆریۆسی له به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئابوری به‌شی ئامار له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌میشی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی نوسیوه، له‌وانه‌ش (عالم داعش، نبژه عن تأریخ القاعیده فی العراق، تنڤیم داعش من الداخل) زیاتر له ٥٠٠ وتار و بابه‌تیشی له رۆژنامه و كۆڤاره عه‌ره‌بی و بیانیه‌كاندا بڵاوكردوه‌ته‌وه.