ئەمشەو لەبەرماڵەکەی خۆی توێژەری سیاسی عیارقی هاشم هاشمی لەبەرماڵەکەیدا خۆیدا لەگەڕەکی " زەیونە " کوژرا.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو ماتۆر چاودێری گەڕانەوەی دەکەن، هاشم هاشمیش لەکاتی گەڕانەوەی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنێکی عێراقی بە لاندگرۆزێک، لەیەکێک لە ماتؤرەکان چەکدارێک دادەبەزێت و بەبێ سڵکردنەوە چەکەکەی ئامادە دەکات و دەچێتە بەر ئۆتۆمبیلەکەی لەبەرماڵەکەی خۆیدا بەر دەستڕێژی دەدات و دوای سواری یەکێک لە ماتۆڕەکان دەبێت و لەناوچەکە هەڵدێن.
ئەمشەو دوشه‌ممه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكهوه ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له هیشام هاشمی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زیونه كردوه، بەسەختی بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی " ئبن نەفیس" بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستدات.
هیشام هاشمی له‌ساڵی ١٩٧٣ له شاری به‌غدا له‌دایكبوه، لێكۆڵەری كاروباری ئه‌منی و سیاسیه، بڕوانامەیی به‌كالۆریۆسی له به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئابوری به‌شی ئاماری له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌میشی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئهمنیەوە نوسیوه، له‌وانه‌ش (عالم داعش، نبذة عن تأریخ القاعیده فی العراق، تنظیم داعش من الداخل) زیاتر له 500 وتار و بابه‌تیشی له رۆژنامه و كۆڤاره عه‌ره‌بی و بیانیه‌كاندا بڵاوكردوه‌ته‌وه.