سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری هشام هاشمی دەکات و دەڵێت" رێگەنادەین شەپۆلی دوەمی تیرۆر بگەڕێتەوە عێراق".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" چاودێری سیاسی و شارەزایی ئەمنی دکتۆر هشام هاشمی، یەکێک بو لەو کەسانەی راوێژی لەگەڵ دەکرا و لەشەڕی رووبەرووبوونەوەی داعشدا پشتیوانێکی بەهێزی سوپای عێراق بوە، هەروەها رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە گفتوگۆ سیاسی و ئەمنییەکان کە لە ناوەندی بڕیاری عێراقدا ئەنجام دەدران و سەرەخۆشی لە هاوڕێ و کەسوکاری دەکەن".
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی كرده‌وه‌كه‌ش کازمی رایگه‌یاندوه" به‌ڵێنده‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و روداوه‌دا هه‌بوه ده‌ستگیربكه‌ین و بیانده‌ینه دادگا، رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه كرده‌وه‌كانی كوشتن بگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری عێراق تێكبدات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە" هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌مته‌رخه‌می نانوێنن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ راوه‌دونانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به‌ته‌واوی توانامانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، هیچ هێزێكیش له‌سه‌روی یاساوه نابێت".