مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی لەسەر کار لابرد کە بەرپرسە لە پاراستنی ناوچەی "زەیونە"، لە بەغدا کە هاشمی هاشمی توێژەری دوێنێ شەو تیادا کوژرا.
بەپێی بەڵگەنامەیەک، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەفسەری پلە باڵای پۆلیسی فیدراڵی، عەمید روکن محەمەد قاسم فەهدی لەسەر کارەکەی دوورخستەوەو بەهۆی لاوازی لەکارەکەیدا لەو شوێنەی لێی بەرپرسە.
هەروەها کازمی ئەو ئەفسەرەی روبەروی لێکۆڵینەوە کردەوە.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی زەیونەی بەغدا توێژەری ناسراوی عێراقی لەبواری بزووتنەوەی ئیسلامییە توندڕەوەکان، هاشم هاشمی لەبەر مالەکەیدا لەلایەن چەکدارێکی دەمامک دارو چەندچەکدارێکی ترەوە کە پاسەوانی هێرشبەرەکەیان دەکرد " تیرۆر " کرا.