لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا زیاتر بەرزبوەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند" له‌ ٢٤ سه‌عاتی ڕابردودا دو هەزارو ٦٣٧ كەس تووشی كۆرۆنا بون و ٢٠٠ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا دو هەزارو ٦٣٧ كەس لە ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هاوکات ٢٠٠ كەسیش گیانیان لە دەستداوە".

 

وتیشی" تا ئێستا ٢٠٧ هەزار توشبوی وڵاتەکەی چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەڵام سێ هەزار و ٢٧٠ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردان". 

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردوە: لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ٢٤٥ هەزار و ٦٨٨ كەس لە ئێران توشی كۆرۆنا بون، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا ١١ هەزار و ٩٣١ كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.



PM:02:24:07/07/2020