وەزارەتی دارایی و ئابوری گشتاندنێكی لەبارەی پۆستی بەڕێوهبهرو جێگری فهرمانگهكان بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوهبهرو جێگری فهرمانگهكان پۆستەکان بە سیڤی پڕدەکرێنەوە".
لە گشتاندنێكدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتوە بڕیاردراوە، لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، ناوی ئەو کەسانەی کە شایستەی پڕکردنەوەی ئەو پلە و پۆستانەن بە رەچاوکردنی خزمەت، بڕوانامە و لێهاتوویی و لە رێگەی ناردنی CV بۆ هەر پۆستێک بە مەرجێک لە سێ کەس کەمتر نەبێت، رەوانەی دیوانی وەزارەت بکرێن.
ئەوەش هاتوە، ئەو پۆستەی چۆڵ دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانگەوازێک بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات و دەبێت دەرفەتی هەلی یەکسان بۆ سەجەم فەرمانبەران بڕەخسێندرێت، بە پێچەوانەوە فەرمانبەری شایستە مافی ئەوەی هەیە راستەوخۆ سی ڤی بۆ وەزارەت بنێرێت.