بەڕێوه‌بەری عەلی ناجی کۆرۆنای تێپەڕاند

پاش توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوه‌بەری عەلی ناجی لە دواهەمین پشکنینیدا کۆتای بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێنا.

 

بەپێی زانیارییەکان، د. سەرخێڵ ئاراس بەڕێوەبەەی نەخۆشخانەی علی ناجی پاش چەندین ڕۆژ لە توشبون بە کۆرۆنا دواجار خۆی و خێزانی کۆرۆنایان تێ پەڕاند و تەندروستیان جێگیرە. 

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردووشدا د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بو، دوای خۆ كەرەنتینە كردنی لە ماڵەوە ڤایرۆسەكەی تێپەڕاند و چاكبوەوە.

 

لە ئێستادا ١٣٥ نەخۆش لە پارێزگای سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانەکان.



PM:04:54:07/07/2020