ئایا سێکس دڵ رادەوەستێنێ، یان دەیبوژێنێتەوە ؟



زۆربەی ئەو کەسانەی دەترسن بەهۆی سێکسەوە دڵیان لە لێدان بکەوێ، دەتوانن ئیدی ئاسوودەبن و چێژ لەژیانی سێکسییان ببیننن، ئەوەش پاش دەرکەوتنی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ. 

 
گرفتێکی کەسانی بەتەمەن بە گشتی و ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە بە تایبەت، ئەوەیە هەندێکجار پزیشک هۆشدارییان پێدەدات کە دوورن نییە لەکاتی ئەنجامدانی سێکس دڵیان لە لێدان بکەوێ. توێژەرەکان داتای ٤،٥٥٧ کەسیان وەرگرتووە کە بە راوەستانی کتوپڕی دڵ گیانیان لەدەستداوە و بۆیان دەرکەوت تەنیا ٣٤ کەس لەوان بەهۆی سێکسەوە دڵیان کتوپڕ راوەستاوە.

 
ئەو توێژینەوەیە بە مانای ئەوەیە کەمتر لە 1%ی حاڵەتەکانی راوەستانی کتوپڕی لێدانی دڵ، بەهۆی چالاکیی سێکسیی بووە. . د.سومیت چووگ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و چالاک لە ئەنستیتۆی نەخۆشییەکانی دڵ لە شاری لۆس ئەنجلس، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی(رۆیتەرز) لە رێگەی ئیمەیڵەوە دەڵێ "ئێستا ئێمە دەزانین راوەستانی لێدانی دڵ بەهۆی سێکسکردن، ئەگەرێکی ئێجگار لاوازە".

 
ئەو بەرەنجامانەی چوگ و هاوپیشەکانی بەدەستیان هێناون لە کۆبوونەوەی زانستیی کۆمەڵەی دڵی #ئەمریکا لە کالیفۆرنیا ئاشکرا کران و بەشێوەی ئۆنلاینیش لە جۆرناڵی زانستی کۆلێجی ئەمریکی بۆ زانستی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بڵاوکراونەتەوە.

سود لە پەیجی رێبەری خێزانی کراوە..

 


PM:09:15:07/07/2020