وێنە.. مادۆنا لە کاتی قاچشکانەکەشیدا لەسەما و خۆڕتکردنەوەی ناوەستێت

مادۆنا ئەستیرەی گۆرانی ئەمەریکی و جیهانی هەرچەندە قاچی شکاوەو تەمەنی ٦٢ ساڵە، بەڵام لە ورژاندن و خۆڕوتکردنەوە ناوەستێت.

 
لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کەسنگی بە دەستەکانی گرتووە.

 
مادۆنا لەمانگی ئازاردا لە سەر ستەیج کەوتە خوارەوەو ئێستا بە دارشەق دەڕوات بەڕێوە.

 
ئەم ئەستێرەیە زۆر رقی لە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکاو بە بەرپرسی لە جیاکاری رەگەزی لە نێوان رەش پێست و سپی پێستەکان ناوزەدی دەکات و ئامادەنییە دەنگی پێبدات.


مادۆنا كە لە 16ی ئابی 1958 لە دایك بووە، وەك پێشتر بە ئەستێرەی ورووژاندنی گەنجان دەناسرایەوە، ئێستەیش بەو تەمەنە هەمان رۆڵ دەبینێ، چ لە روی جوانیی رووخسار یان جلوبەرگە ورووژێنەرەكانی.


ناوی تەواوی "مادۆنا لویز كۆكۆن"ە. ماوەی 40 ساڵە بەردەوامە لە گۆرانیگوتن كە بە ئەستێرەی ستایلی پۆپ دەناسرێتەوە. دەیان خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە و بەوە دەناسرێتەوە كە لەگەڵ گۆرانیگوتندا بەردەوام سەما دەكات كە زانیارییەكی زۆرباشی لە بوارەكانی سەمادا هەیە.


زۆرترین بایەخ بە جلوبەرگ دەدات و زۆرینەی ئەو جلوبەرگەی ئەو بەكاریان دەهێنێت، لەلایەن دیزاینەری فڕەنسی جان پۆڵ دروست كراون كە دیزاینەرێكی زۆر ناوداری جیهانییە. لە گۆرانی و سەما و زۆرینەی هەلسوكەوتەكانی، مادۆنا بە كەسێكی زۆر بوێر دەناسرێتەوە و بەردەوام بەرووی جەماوەرەكەی پێدەكەنێت.




مادۆنا ئەلبوومی "ترو بلۆ" كە لە سەرەتای نەوەتەكاندا بەرهەمی هێنا، پێشكەشی یەكەمین هاوسەری كردووە كە "شۆن بین" بوو و دوای چوار ساڵ پێكەوەبوون، لە ساڵی 1996دا لە یەكتر جیا بوونەوە و كچێكیان هەیە بەناوی "لۆردیس".


دواتریش كاتێك لە ساڵی 2006دا سەردانی وڵاتی مەلاویی ئەفریقایی كرد، لە خانەی هەتیوان منداڵێكی هەڵگرتەوە بۆ بەخێوكردنی بەناوی "دێڤید" كە ئەوكات تەمەنی 13 مانگ بوو. لە ساڵی 2009دا لە هەمان وڵات منداڵێكی تری هەڵگرت بەمەبەستی بەخێوكردنی بەناوی "مێرسی". دواتریش لە ساڵی 2017دا دووانەیەكی تری هەڵگرتووە بۆ بەخێوكردنیان بەناوەكانی "ئیستەر و ستیلا".




PM:11:02:07/07/2020