نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕی بۆرسە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد و لە سەرو ٤٢ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
 
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٩٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلارو ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
 
 


AM:08:56:08/07/2020