تهقینهوهیهكی بەهێز له شارۆچكهی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان رویدا.
لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاواردا بڵاوکراوەتەوە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو لەناوەندی قەزای گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەكی بەهێز رویدا و كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە.
هاوکات لە هەواڵەکەی ئاژانسی هاواردا ئەوەشخراوەتەڕوو: لەو تەقینەوەیەدا شەش هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە کە سێیان منداڵن، حەوت کەسی دیکەش برینداربون، بەھۆی ئەوەی باری تەندروستی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە، رەوانەی تورکیا کراون.
گرێ سپی، دهكهوێته سهرسنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چهكدارییهكانی سهر به توركیایه.