گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ ٨ی ٧ی ٢٠٢٠ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە بەهایەکی نزمی تۆمارکرد، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٣٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٢٠٠ دینار. 



AM:10:33:08/07/2020