لوقمان غه‌فوور
به‌رپرسێكی باڵا له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی هێڵ-ی راگه‌یاندووه كه رۆژی 7ی ته‌مموز، كۆشكی سپی به‌ره‌سمی بڕیاری پاشه‌كشێی ئه‌مریكای دا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیWHO. وێرای ئه‌وه‌ی وه‌ستاندنی كاره‌كانی ئه‌مریكا له ده‌سته‌ی گشتی ته‌ندروستی جیهانی له گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆس.
باسی له‌وه‌كرد ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی ئه‌مریكا تا رۆژی 6ی ته‌مموزیش به نهێنی ماوه‌ته‌وه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داواكه‌ی پێشكه‌ش به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه.
بوب مینیندیز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر ویلایه‌تی (نیوجیرسی) و گه‌وره سیاسی دیموكراته‌كان له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌تویتێكدا رایگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی تره‌مپ كۆنگرێسی ئاگاداركردۆته‌وه له‌و پاشه‌كشێیه.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمی پاشه‌كشێی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راگه‌یاند. ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ به‌به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه‌ی به لایه‌نگیری چین -ی له‌قه‌ڵه‌مدا. وێرای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی كه خاوخلیچ بووه له گه‌یاندنی زانیاری له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی له وۆهان.
به‌ڵام دیموكراته‌كان و پسپۆرانی پزیشكی له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆیانه كه هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌و بێ باكییه‌ی چین ئه‌گه‌ڕێته‌وه له ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مانگی نیسان-دا ته‌واوی هاوكاریی و یارمه‌تییه داراییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی راگرت و به‌ڵێنی دا كه پێداچوونه‌وه به‌هه‌ڵه‌كانیدا بكات. دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای چاكسازی كرد، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و چاكسازییانه‌ی دیارینه‌كردوون و چاره‌سه‌ری نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی له كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هێناوه له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمارییه‌كان كه WHO تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه لایه‌نگیری چین ده‌كات، گفتوگۆیه‌كی چڕی دروستكردوه".
ره‌خنه‌گران له رێكخراوی WHO جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه رێكخراوه‌كه چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه و به‌پێویستیشی نه‌زانیوه كه‌شتی فرۆكه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان راگیرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز، چین رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگاداركردۆته‌وه كه چه‌ند حاڵه‌تێكی هه‌وكردنی سییه‌كان له شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی له 31 ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 رویداوه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی هه‌واڵگریییه‌وه بیستوویه‌تی په‌تایه‌كی كوشنده بڵاوبۆته‌وه و هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می 2019 ه‌وه ڤایرۆسه‌كه له شاری وۆهان بڵاوبۆته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵانه 400 ملیۆن دۆلار هاوكاری رێكخراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه كه گه‌وره‌ترین هاوكارییه بۆیه بڕینی ئه‌و بودجه‌یه زیانی گه‌وره به‌ر رێكخراوه‌كه ئه‌كه‌وێت.