سەرۆک کۆمارو پەرلەمانتارانی کورد چی دەکەن لەبەغدا؟




لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشوی عێراق دەڵێت " سەرۆک کۆمار خۆی بۆ کەی هەڵگرتووە؟ پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا ٥٠ پەرلەمانتارن چی دەکەن لەبەغدا بۆ داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە دژی لەشکرکێشی تورکیا ناکەن".

 
لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی عێراق، لە نوسینێک بەناوی " سەرۆک کۆمار خۆی بۆکەی ھەڵگرتوە؟" نوسیویەتی"تورکیا نیوەی کوردستانی داگیر کردوەو بەتەمای نیوەکەی تریەتی ، ھەرگیزیش ناکشێتەوە. تێدەگەین کە حکومەتی ھەرێم ھیچی لەبارا نییەو پێشمەرگەش بۆ ڕۆژی تەنگانە ھەڵگیراوە، بەلام ئەی سەرۆک کۆمارو پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا بۆ بێ دەنگن؟".

 
لە درێژەی پۆستەکەیدا رەخنە لە پەرلەمانتارانیش دەگرێت و، دەڵێت "سەرۆکی کۆمار یان ٥٠ پەرلەمانتار دەسەڵاتیان ھەیەو دەتوانن داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکەن، ئایا لە کاری دوژمنکارانەی دەرەکی و داگیرکردنی وڵات نائاسایی تر ھەیە ؟".

 
لە کۆتاییدا لەتیف مستەفا دەڵێت"ئەرێ ئەو دەسەڵاتەیان بۆ کام ڕۆژی تەنگانە ھەڵگرتوە؟ سودی ئەو پۆستانە لەبەغدا چیە ئەگەر لە رۆژێکی وەھادا بەکار نەھێنرێن؟ ".
لە ١٧ی حوزەیرانەو سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان لە پارێزگای دهۆک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەو بەدەیان شوێنیان داگیرکردووەو بەسەدان گوندی هەرێم ئاوارەبوون.

 


PM:02:57:08/07/2020