لە عێراق دوای بەغدا، سلێمانی و هەولێر زۆرترین توشبویان هەیە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردوی راگەیاند کە ٢ هەزارو ٧٤١ توشبوی نوێ لەسەر ئاستی عێراق تۆمار کراوە لە پێشیشیانەوە بەغداو سلێمانی و هەولێرە.

 

هەروەها لە راگەیاندنی ئەمڕۆ چوار شەممەدا هاتوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٤ توشبو گیانی لە دەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ بەرزبونەوەی توشبوی نوێ، چاکبونەوەش زۆرەو ئەمڕۆ هەزارو ٦٢٧ توشبو چاکبونەتەوە.

 

لە ژمارەی توشبوان بەغدا بەهەر سێ بەشی کەرخ و رەسافەو مەدینەی پزیشکیەوە لە پێشەوەی هەمو شارەکانەوەیە، دوای ئەوان سلێمانی دێت کە ٢٨٤ توشبوی نوێ هەیە، هەروەها ١٦٨ توشبوی نوێی هەولێریش تۆمار کراوە کە سێهەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق.



PM:04:19:08/07/2020