تەندروستی گەرمیان پزیشك و كارمەندانی ئاگادار دەكاتەوە

تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" كە هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك لە پشكنین دەركەوێت تووشی كۆرۆنا بووە مۆڵەتی ئاسایی پێ‌ دەدرێت".

 

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاندووە" ھەر پزیشك و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە، پێویستە پشكنین لە تاقیگەی تایبەت بە كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدات، گەر دەركەوت تووشبووە ئەوا مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت و دەست لەكارھەڵگرتن و دەست بەكاربوونی بۆ دەكرێت".

تەندروستی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە" هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك ئەوە نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە ڕێكارە یاساییەكان". 



PM:09:25:08/07/2020